Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 05:38

سبەی بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سبەی هەینی شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی پارێزگاكانی عێراق بگرێتەوە، بارانبارینەكەش بەشێوەی مامناوەند و پچڕپچڕ دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: شەپۆڵەكە سەرلەبەیانی سبەی هەینی دەست پێ دەكات، سەرەتا لە رۆژئاوای عێراق باران دەبارێت، دواتر دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند: دوای نیوەرۆی سبەی هەینی لە سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆک و هەولێر و کەرکووک بارانبارین دەست پێ دەكات، دواتریش لە شەودا شەپۆڵەكە درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین و گەرمیان.

هەروەها رایگەیاند: ئەم شەپۆڵەی بارانبارین تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و دواتر كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت بە رێژەی 3 تا 7 سم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.