دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وردبینی كردن له سكاڵا تۆماركراوه‌كانی لایه‌ن و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ده‌ڵێت، دوا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كراوه بۆ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
ئەمڕۆ دووشەممە، جومانه غه‌لای گوته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بۆ مه‌به‌ستی پەسەندکردن ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی کراوە.
جومانه غەلای به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه: "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی بۆ مه‌به‌ستی پەسەندکردن ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی كردووه .
راشیگه‌یاند: له رۆژانی داهاتوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان و به فه‌رمی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.