Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 23:22

مایکرۆسۆفت به‌ پێدانی داتای چاودێری به‌ هه‌واڵگریی ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیای ئەمریکی مایکرۆسۆفت ڕووبەڕووی سکاڵایەکی ڕێکخراوی ناحکوومی ECO بوویه‌وه‌ كه‌ تۆمەتباری دەکات بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی داتای چاودێری سەربازی و هه‌واڵگریی ئیسرائیلی پڕۆسێس كردووه‌ لەسەر فەلەستینییەکان لەناو یەکێتی ئەوروپادا .

رێكخراوی ECO سکاڵاکەی لە دەسەڵاتی پاراستنی زانیارییەکانی ئێرلەندا تۆمارکردووە، کە ڕێسای گشتی پاراستنی زانیارییەکان لەسەر ئەو کۆمپانیایانە جێبەجێ دەکات کە بنکەکانیان لە ئێرلەندایە  وەک مایکرۆسۆفت.

لای خۆیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی ئێرلەندی بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه‌ کە سکاڵاکەی وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا سكاڵاكه‌ لەژێر لێكۆلینه‌وه‌ دایه‌ ."

ئەم سکاڵایە دوای ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی "زە ​​گاردیەن"ی بەریتانی دێت كه‌ لە سەرەتای مانگی ئابی ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه‌  کە تێیدا هاتووە، یەکەی 8200ی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی "مایکرۆسۆفت ئازۆر"ی بەکارهێناوە " بۆ هەڵگرتنی زانیارییە تەلەفۆنییەکان کە لە ڕێگەی چاودێرییەکی بەرفراوانەوە لە خەڵکی مەدەنی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا زانیارییه‌كان پڕۆسێس كراون.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە داتاکان لەسەر سێرڤەرەکانی کۆمپانیاکە لە ئێرلەندا و هۆڵەندا هەڵگیراون، ئەمەش ئەم سکاڵایە سەبارەت بە ڕێسای پاراستنی گشتی زانیارییەکان ڕوون دەکاتەوە.

لە بەیاننامەكه‌دا رێكخراوی ئیکۆی ناحكوومی روونیشیکردووه‌ته‌وه‌، کە "مایکرۆسۆفت بە شێوەیەکی نایاسایی زانیارییە کەسییەکانی سەر بە فەلەستینییەکان و هاووڵاتیانی یەکێتی ئەوروپای پرۆسێس کردووە بۆ هه‌واڵگریی ئیسرائیل، ئەمەش وایکردووە سوپای ئیسرائیل بتوانێت چاودێری و ئامانجکردن و داگیرکاری ئەنجام بدات."

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.