Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 15:58

بەنیازبوون 18 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر بە باڵۆن بهێننە ناو عێراق

کوردستان TV
100%

هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رێگرییان كرد لە هێنانی بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاكی عێراقدا گرت بە ڕێگەی باڵۆنەوە.

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق ئاشكرای كرد: هێزەكانمان لەسەر سنووری ئەنباڕ توانیان رێگری بكەن لە هێنانی بڕی 18 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەبی ترامادۆڵ بۆ ناو خاكی عێراق.

راشیگەیاند: ئەو حەب و ماددە هۆشبەرانە لە رێگەی 98 كیسەوە كە هەریەكەیان هەزار دانەی تێدابووە، هەوڵدراوە لە رێگەی باڵۆنەوە بهێنرێنە ناو خاكی عێراقەوە.

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بەگوێرەی رێكارەكان رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەم ماددە هۆشبەرانە گیراوەتەبەر و دواتریش لەناو دەبرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.