ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئیندەنوسیا رایگەیاند، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانی لافاو و رۆچوونی زه‌وی لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا بۆ زیاتر لە 800 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات 650 کەسی تریش بێسەروشوێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاوكردووه‌ته‌وه: دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئیندەنوسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی نیشتیمانی به هه‌موو هه‌وڵێكیانه‌وه به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای قوربانیان و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌و دوورگه شاخاوییانه‌ی كه مه‌ترسی روودانی باران و زه‌مین له‌رزه‌ی زۆری لێده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژانه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و هاوكارییه مرۆییه‌كانیش له ئاستی پێویستدا نین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌ختی دوورگه‌كان كه جگه له فرۆكه و هه‌لیكۆپته‌ری فریاگوزاری ناتوانرێ به‌هیچ رێگایه‌كی تر هاوكارییه‌كانی خواردن و كه‌لوپه‌ل بگه‌یه‌نرێته ئه‌و شوێنانه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.