بەگوێرەی یاداشتێکی فەرمی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرشێك له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی له واشنتۆن، ئیدارەی ئەمه‌ریکا داواکارییەکانی کۆچبەری بۆ هاووڵاتیانی 19 به ته‌واوی راگرت كه له نێوانیاندا هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەفغانستان، یەمەن و سودان ،یه‌مه‌ن ڤەنزوێلا، هایتی و سۆماڵ وچه‌ند وڵاتێكی تر ده‌بینرێن.
لە یاداشتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەسەڵاتداران مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (گرین کارت) و ڕەگەزنامە بۆ ئەو کەسانەی لە 12 وڵاتەوە هاتوون کە لە مانگی حوزەیرانەوە ڕێگە بە هاووڵاتیانیان نەدراوە گەشت بۆ ئەمەریکا بکەن، ئەمە جگە لە هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی دیکە كه كۆی گشتی ده‌كاته 19 وڵات له‌ئاستی هه‌موو جیهاندا.
بەرپرسانی ئەمەریکا لەم دواییانەدا ئاماژەیان بەوەدا کە بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردارکردنی کۆچبەرانیان تووند كردووه، ئه‌وه‌ش دوای تەقەکردنەکەی هەفتەی ڕابردوو له واشنتۆن کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی پاسەوانی نیشتمانی و برینداربوونی هاوکارەکەی بە سەختی، دواتریش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت درێژكرا بۆ هاووڵاتییانی ئه‌فغانی كه له واشنتۆن نیشته‌جێن.
لە یاداشتەکەی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووە: " کە را‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی خزمەتگوزارییەکانی ڕەگەزنامە و کۆچبەری بۆ ناوخۆی ئەمه‌ریکا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕێگری‌کردن لە هاتنه ژووره‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی گیانی خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی له‌پێشینه‌مانه."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.