Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 13:34

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێكى ژاپۆنى کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ژاپۆن کۆبوونەوە و جەختیان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، سەرۆکی هەرێم ستایشی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسی (جایکا) دەکات و شاندی میوانیش وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشی سەر کۆرمۆر، ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەشداریی زیاتر لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان نیشان دەدەن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بە سەرۆکایەتیی ماسامیچی سوگایا، بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ئامادەی بوو، پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی گشتیی عێراق و دەرفەتەکانی کار و وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان خرانە بەر باس.

هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی ستایشی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسی (جایکا) و کۆمپانیا ژاپۆنییەکان و ڕۆڵیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لای خۆیەوە شاندی میوان، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. هەروەها ئامادەیی و خواستی وڵاتەکەیان بۆ بەشداریی زیاتر لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.