Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 03:20

ژمارەیەك خێزانی دیكەی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل گەڕێنرانەوە عێراق

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 240 خێزانی دیكەی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل لە سنووری پارێزگای حەسەكەی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند: ئەمڕۆ 31ـەمین وەجبەی خێزان و ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆل گەڕێنرانەوە عێراق.

وەجبەكە پێكهاتبوو لە 240 خێزان كە كۆی گشتی 858 كەس بوو و زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ بوون.

گەڕانەوەی ئەم خێزانانەی داعش لەژێر چاودێری راستەوخۆی هەردوو لیژنەی ئەمنی و كۆچ و كۆچبەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە كە لە رێگەی هێزێكی زۆری ئەمنی لەسەر سنوور گەڕێنراونەتەوە خاكی عێراق.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.