وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول گەیشتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ شەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2025، بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە، پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خراوەتە سەر هەژمارەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.