Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:33

وەزارەتی کارەبا: ئەو دۆخەی روویداوە هێرشی تیرۆریستییە و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی کارەبا چڕکراونەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا وردەکاریی دۆخی کارەبا و هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئاشکرا کرد و پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات.

 وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دۆخەکە بەهۆی "هێرشێکی تیرۆریستی"ـەوە دروستبووە کە کراوەتە سەر ژێرخانی وزە و هاووڵاتییانی هەرێم.

لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هێزە ئەمنییەکان و کۆمپانیای دانا غاز، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

دڵنیایی دەدەن کە بەزووترین کات کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ سەرجەم ماڵان، فرۆشتگا و کارگەکان.

وەزارەتەکە سوپاسی "ئارامی و خۆڕاگریی" هاووڵاتییان دەکات لەم کاتە سەختەدا و جەخت دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان سەلامەتی و ئاسوودەیی خەڵکە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە حاڵەتی هەر پێشهاتێکی نوێدا، بەزووترین کات زانیارییەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.