ئەمڕۆ هەینی 28ـی تشرینی دووەم، کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند: "داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە ناویان دەرچووە بۆ فەریزەی حەج سوود لەو کاتە وەربگرن کە بانکەکان هێشتا دەستیان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە چونکە لە ئەگەری دابەشکردنی مووچە لە سەرەتای ئەو هەفتەیە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بانکەکان دروست دەبێت".
گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان دەڵێت، تاوەکوو ئێستا 3625 کەس پارەیان داوە و مامەڵەیان تەواو کردووە و نزیکەی 1265 حاجیش ماون کە دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە.
کاروان ستونی گوتی: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئەوانەی مامەڵەیان نەکردووە لە سبەی رۆژی شەممەوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە و بانکەکان بکەن تاوەکوو تووشی قەرەباڵغی نەبن و مامەڵەکانیان دوا نەکەوەێت."
بڕیاربوو لە27ـی ئەم مانگە دوا وادەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان بێت بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بە پیێ فەرمانی وەزاری تاوەکوو 4ـی کانوونی یەکەم، وادەکە درێژ کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.