Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:25

سوودانی بڕیاری پێكهێنانی دوو لیژنەی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشكەی كێڵگەی كۆرمۆر دەركرد

کوردستان TV
100%

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاری دا دوو لیژنەی باڵای لێكۆڵینەوە و هونەری پێكبهێنێت لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی كۆرمۆر.

سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راگەیاند: لە كاتێكدا كە عێراق هەنگاو بەرەو سەقامگیری دەچێت و كار دەكات بۆ ئەوەی رۆلی خۆی لە ناوچەكە و جیهاندا بگێڕێت، گرووپە تیرۆریستییەكان شەوی رابردوو هێرشێكی قێزەوەنیان بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دا.

راشیگەیاند: لەسەر ئەو هێرشە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاری ئەنجامدانی كۆبوونەیەكی بەپەلەی بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و ناوخۆ و سەرۆكی دەزگا ئەمنییەكان دا.

لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سوودانی بریاری دا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی باڵا پێكبهێنێت بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و بە چاودێری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی.

جگە لەو لیژنە باڵایەی لێكۆڵینەوە، سوودانی هەروەها بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هونەریشی دا كە لە چەند لایەنێكی تایبەت لە فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكان دا.

كاری ئەو لیژنە هونەرییە بریتی دەبێت لە ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی دەستیان لە هێرشەكەدا هەبوو و لەگەڵ ئەو گرووپ و لایەنانەی كە پاڵپشتییان كردوون بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا و سزا بدرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.