لە دیدار و كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكوومەت و كونسوڵی نوێی چیك لە هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاش گیوریچ کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی چێک خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
هەردوو لا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانیان بە توندترین شێوە سەرکۆنە کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.