ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى كورد له سووريا (ENKS) سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی كوردستانیان كرد كە هەمیشە رۆلی گەورەیان لە چارەسەركردنی پرسی كورد لە سووریا گێڕاوە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى كورد له سووريا (ENKS) به سه‌رۆكايه‌تيى محه‌مه‌د ئيسماعیل سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيی (ENKS)دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى كورد و پێكهاته‌كانى ديكه‌يان له‌و وڵاته خسته‌ڕوو و باس له ڕۆڵى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له پرۆسه‌ى سياسى و دانوستانه‌كاندا كرا.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى يه‌كڕيزى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه كوردييه‌كان كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پشتيوان و یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ى دانوستانه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژيان و پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى به بنه‌ماى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
لاى خۆيانه‌وه ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تیی (ENKS) سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى نێچيرڤان بارزانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له سووريا و پشتگيريى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.