سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشوازیی لە پروفیسۆر ڕەشاد میران کرد و بۆ دەستخۆشیی لێ کرد بۆ کارو ا بەرهەمەکانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵناسی ناسراوی کورد پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد بۆ کار و بەرهەمەکانی و پیرۆزبایيی بەدەستهێنانی (خەڵاتی پوشکین)یشی لێ کرد، کە بەم دواییانە لە مۆسکۆ، لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین پێی بەخشرا.
پرۆفیسۆر ڕەشاد میران، سوپاسی پیرۆزبایی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.