هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و داوای کرد هێرشبەرانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سزا بدرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پێگەیشت.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بە توندترین شێوە، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش ڕێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیيانەن ئاشکرا و ڕادەستی یاسا بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.