Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 17:19

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان: هێڕشەکەی سەر کۆرمۆر کردەوەیەکی تیرۆریستی و دوژمنکارانە و نامرۆڤانەیە

کوردستان TV
100%

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆری ئیدانە کرد و بە کردەوەیەکی تیرۆریستی و دوژمنکارانە و نامرۆڤانەی ناو برد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە بەیننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەم هێڕشەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەهەمان کات تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشار و بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەرامە.."

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان جەختی کردووەتەوە "بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دوورە لە هەموو بەهاو رەوشتیکی ئینسانی و تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارە و بکەرانی ئەم کردە تیرۆرستییە، بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.