پارتی چاکسازیی تورکمان لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری ئیدانە و شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند هێرشبەران بەرنامەیان بۆ نەمانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، پارتی چاکسازی تورکمان لە بەیاننامەیەکدا هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری بە توندی ئیدانە و شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: " لێدان لە پێگەی ئابوری و کەرتی وزە و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەو ئەقڵیەتیەی بەرنامە و هەوڵیان نەمانی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە و دژی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانن".
پارتی چاکسازی تورکمان جەختی کردووەتەوە: "سەرچاوەی ئەو هێرشانە لە هەرکوێیەک بێت پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنهماكانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و سهقامگیرییه له ناوخۆی وڵاتدا، بۆیە لەسەر حكومهتی عیراق پێویستە هەرچی زووە بکەرانی ئەو هێرشە بدۆزێتەوە و سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە دابنێت و کۆتاییان پێ بهێنێت".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە "زیان لە ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات و ژێرخانی ئابووری و سامانی سروشتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکان هەڵوێست و کاردانەوەیان دەبێت و لە ئەنجامیشدا هەموو لایەک زەرەرمەند دەبن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.