Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 07:25

سوودانی: هێرش بۆ سەر کۆرمۆر هێرش بۆ سەر هەموو عێراقە

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری بە توندی ئیدانە کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناو برد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ پێ گەیشت.

سوودانی لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا بە توندی هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری ئیدانە کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناو برد.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێک بهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا،  دەستبەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.