هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا، لە ڕاگەیاندراوێکی هاووبەشدا ڕایانگەیاند دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراوە و تیمەکانیان کار دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند: :ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، لە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردووەوە، دابینکردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بەهۆی هێرشی درۆنی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی کۆر مۆر ڕاگیراوە".
لە بەیننامەکەدا جەخت کراوەتەوە "تیمەکانی هەردوو وەزارەت، بە هاوبەشی لەگەڵ پێرل نەوت، لە ئێستادا لە نزیکەوە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ گەڕانەوەی دۆخەکە بە خێرایی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.