وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕەكانی کارەبا، رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتمانی".
راشیگەیاند "لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، رەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت".
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان دڵنیاكردەوە کە لە کاتی هەر پچڕانێکی کارەبادا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات.
داواشی لە لە هاووڵاتییان كرد پشوو درێژ بن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبادا.
جەختیشی كردەوە كە کە لە کاتی ڕوودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاودا، وەزارەتی کارەبا پێشوەختە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بۆیە هانی هاووڵاتییانی دا خۆیان تۆمار بکەن لە پڕۆژەی ڕووناکیدا بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگاداركردنەوەیان پێ بگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.