ئهمرۆ چوارشهممه، حکوومەتی غەززە رایگەیاند کە لەئێستادا 288 ھەزار خێزانی ئاوارەی فەڵەستینیی لە کەرتی غەززە بێ پەناگەن و له دۆخێكی سهختدا ژیان بهڕێدهكهن.
حکوومەتی غەززە رایگەیاند، بەھۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی کە دوێنێ سێشەممە کەرتی غەززەی گرتەوە، زیان بەر 22ھەزار خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان کەوتووە.
لای خۆیهوه، ئیسماعیل سەوابتە بەڕێوەبەری راگەیاندنی حکوومەتی غەززە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "ئانادۆڵ"ی توركیا رایگهیاندووه: دوێنێ سێشەممە، باران بارینێکی بەخوڕ کەرتی غەززەی گرتەوە کە بەھۆیەوە بە بەھای سێ ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار، زیان بەر 22 ھەزار خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان کەوتووە.
راشیگەیاند: لە ئێستادا 288 ھەزار خێزانی ئاوارەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بێ پەناگەن و لهدۆخێكی سهختدا ژیان بهڕێدهكهن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حکوومەتی غەززە باسی لەوەش کرد، بەردەوامی ڕێگرییکردن لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پێشێلکردنێكی روونی یاسا نێودەوڵەتییەكانه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.