ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگر لە چەند باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە هۆنگ كۆنگ كەوتەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 35 كەس بەهۆی ئەو ئاگرە بوونەتە قوربانی.
ئاگرەكە لە ژمارەیەك شوقەی باڵەخانەیەكدا لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون بە ناوی (ونگ فووك كورت) لە بەری باشووری كەناراوەكانی دەریای چین كەوتۆتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا 13 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 كەسی دیكەش بریندار بوون.
ڤیدیۆ: دیمەنی كەوتنەوەی ئاگری باڵەخانەكەی هۆنگ كۆنگ:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.