Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:57

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد جان دۆست کرد.

لە دیدارەکدا،  گفتوگۆ لەبارەی بزاڤی ڕۆشنبیری لە کوردستان و ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کرا.

لای خۆیه‌وه‌، سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشیکردن لە کار و بەرهەمەکانی نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە برەودانی زیاتر بە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەری و پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیران و ئازادیی بیروڕا و کار و چالاکيی رۆشنبیری دووپات کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.