ئهمڕۆ چوارشهممه، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند: "ئەگەر بتوانین کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکەین ئەوە زۆر باش دەبێت، ئەگەر پێویستیش بکات بە ڕێگایەکی قورس کێشەکان چارەسەر بکەین ئەوە ھیچ کێشە نییە و ئهو بژاردهیهش تاقیدهكهینهوه."
ئاژانسی ههواڵی "ئهنادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووهتهوه: دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ نیکۆڵاس مادورۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا راگەیاندووه له رۆژانی داهاتوودا بۆ یهكلایی كردنهوهی كێشهكانی نێوانیان بهتایبهتی پرسی سنوورهكانی نێوانیان.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگهیاند: حکوومەتەکەی نیکۆڵاس مادورۆ، بەرپرسیارە لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤێنیزوێلا و لە ھەمان کاتدا راشیگەیاند کە ئامادەیە لەگەڵ نیکۆڵاس مادورۆ کۆببێتەوە.
گوتیشی: "ئەگەر بتوانین کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکەین، ئەوە زۆر باش دەبێت، ئەگەر پێویستیش بکات بە ڕێگایەکی قورس کێشەکان چارەسەریان بکەین، ئەوە ھیچ کێشە نییە و ئهو بژاردهیهش تاقیدهكهنهوه."
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئامانجی ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا گوتی، ئەمریکا دەیەوێت ئەو کێشانەی کە لە ڤێنیزوێلا سەرھەڵدەدەن چارەسەری بنهڕهتییان بۆ بدۆزێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.