Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:57

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ژیانی منداڵێك له‌ مردن رزگار كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ، نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ شاری هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی په‌لاماردانی شێر له‌ باخچه‌یه‌كی ئاژه‌لانی هه‌ولێر، منداڵێك به‌ناوی (هـ . ک . أ) ژیانی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی، راسته‌وخۆ دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ به‌شی فریاكه‌وتن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان بەناوی ( هـ . ک . أ ) ژیانی لە مردن ڕزگار کرا و دەستی تووشی بڕینەوە نەبوو، بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری فریاکەوتن.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: منداڵه‌كه‌ به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ شێر له‌ باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر ده‌ستی تووشی زامداربوون هاتبوو.

راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ئاشكراشی كردووه‌: منداڵه‌كه‌ ئێستا لەنەخۆشخانە دەرچووه‌ و لای ئه‌وان نەماوە، به‌هۆی ته‌ندروست باشییه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ناوی ئه‌و پزیشكانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ به‌شدار بوونه‌ و هۆكاربوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌ستی نه‌بڕدرێته‌وه‌ و ژیانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

پزیشکانی بەشداربوو لە نەشتەرگەری منداڵه‌كه‌...

د.کتۆر هێوران انور

د.کتۆر عمر کافروشی

د. فرح مؤید

یاریدەدەری نەشتەرگەری ئاری + ئەرسەلان

یاریدەدەری سڕکردن حسام الدین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.