ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمیسیۆنی سهربهخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: دەستەی دادوەری 36 تانەی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتکردووەتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووه، تا ئێستا وەڵامی 122 تانەیان تەواو کردووە.
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه: کۆمیسیۆن وەڵامی 406 تانەی ئامادە کردووە و وەک وەجبەی یەکەم رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی کردووە.
گوتیشی: دەستەی دادوەری 36 تانەی لەو ژمارەیە ڕەتکردووەتەوە.
جومانه غهلای راشیگهیاند: کۆمیسیۆن تا ئێستا وەڵامی 122 تانەی تەواو کردووە و ڕەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێن بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو تانانە.
ئاشكراشی كرد، کۆی گشتی ئەو تانانەی کۆمیسیۆن وەڵامەکانیانی ئامادە کردووە گەیشتووەتە 528 تانە لە کۆی 872 تانە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.