Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 05:49

ئەلبوومی وێنەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆ بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەشانێكی دیجیتاڵیی "ئەلبوومی وێنەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆ"ی بڵاو کردەوە.

ڕپۆژی چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە هەنگاوێکدا بۆ بە بەڵگەنامەکردنی دەستکەوتەکان، وەشانێکی دیجیتاڵیی نوێی ئەلبۆم بە ناونیشانی "دیدگا لە کرداردا: پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان"ـی بڵاو کردەوە.

ئەم ئەلبوومە تیشک دەخاتە سەر پڕۆژە ستراتیجییەکانی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، هەروەها خستنەڕووی ئەو هەوڵە گرنگانەیە، کە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێشخستنی هەرێم لە ماوەی کابینەی نۆیەم دا ئەنجام دراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندووە: "ئەلبوومەكە ئاماژەیە بۆ ھەوڵە بەردەوام و ڕژدەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نۆ، بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی تەواوی کەرتە جیاوازەکان. هەروەها بەڵگەیە بۆ دیدگای پێشکەوتنخوازی کابینەی نۆیەم و پابەندبوونی بە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ نەوەکانی داهاتوو".

بۆ بینینی ئەلبوومەكە لێرە كرتە بكە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.