Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:57

وەزارەتی ئەوقاف وادەی تەواوکردنی مامەڵە و پارەدانی بۆ حاجییان درێژکردەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ماوەی تەواوکردنی مامەڵەکان و پێدانی تێچووی حەج بۆ ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە، بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژ بکاتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 26ێ تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەسەر ڕاسپاردەی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە، بڕیاردرا وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکان درێژ بکرێتەوە.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، لەبری ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە (27ی تشرینی دووەمی 2025) دوا مۆڵەت بێت، وادەکە تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو (4ی کانوونی یەکەمی 2025) درێژ کرایەوە.

وەزارەتی ئەوقاف ڕوونی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە ئەو کەسانەی تا ئێستا دواکەوتوون لە ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، لەم هەفتەیەدا کارەکانیان تەواو بکەن تاوەکوو مافی گەشتکردنیان بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج نەفەوتێت.

سەبارەت بە کاتی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی ئەوقاف حاجیانی ئاگادار کردەوە نووسینگەکانی حەج و عومرە لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانییەوە تا 4:00ی ئێوارە کراوە دەبن و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.