پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژنکردنەوەی سایدی چوون لە هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات رێگاکە دادەخرێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەم، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەكەینەوە، دوای بە كۆتاهاتنی نۆژەنكردنەوەی سایدی هاتن لە قەزای خەبات بۆ شاری هەولێر و كردنەوەی بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتییان، ڕۆژی شەممە 2025.11.29، دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی سایدی چوون لە هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژی شەممەوە شەقامی چوون لە هەولێرەوە بۆ خەبات بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە دادەخرێت و هاتووچۆی لێناكرێت، شوفێران دەتوانن دووسایدی ڕەشكین یان ڕێگای گوێر بەكار بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.