Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 21:46

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی کارگەیەکی گەورە لە کوردستان دادەنێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی کارگەی تەکنەلۆژیای زێڕین2  دادەنێت کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی کارگەی تەکنەلۆژیای زێڕین 2 دادەنێت.

کارگەکە بە هاوکاریی شارەزایان و ئەندازیارانی چینی دادەمەزرێت بەڵام 97٪ی دەستی کاری کارگەکە لە هێزی خۆماڵیی کوردستان دەبێت و لە قۆناغی یەکەمی کارکردنیدا توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 5 هەزار مۆبایلی دەبێت.

ئەم کارگەیە دووهەم کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایلە کە لە هەرێمی کوردستان دادەمەرزێت و بەم شێوەیە کوردستان دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئامێری مۆبایل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

کارگەی یەکەم ساڵی 2024 بە هەوڵی سەرمایەدارێکی کورد و بە پشتیوانیی کۆمپانیای ئینفینێسکی چینی دروست کرا. کەرەستەکانی ئەم کارگەیە لە چینەوە هاوردە دەکرێن بەڵام دەستی کاری ناوخۆیی کارگەکە بەڕێوە دەبات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.