Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:15

درەنگانی ئەمشەو بارانبارین دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت درەنگانی ئەمشەو سێشەممە بۆ بەرەبەیان، شەپۆڵێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، شەپۆڵەكە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان شەپۆڵێکی بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند بەشێکی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە".

دەشڵێت "چاوەڕوان دەكرێت بارانبارینەكە ناوچەكانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سۆران و سلێمانی و کەرکووک و ڕاپەڕین و مووسڵ بگرێتەوە".

هەروەها دەڵێت "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاریگەری ئەو شەپۆڵەی بارانبارین دەگاته ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە "بارانبارین لەم شەپۆڵەدا هەڕەمەکی دەبێت و مەرج نییە لە هەموو شوێنێک ببارێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری بارانبارین زیاترە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.