Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 00:49

وەزارەتی كارەبا هۆكاری پچڕانی كارەبای گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری پچڕانی تەزووی كارەبای گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێری ئاشكرا كرد كە بەهۆی سازدانەوەی تۆڕی كارەباوە بووە.

وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ سێشەمممە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، بەشێک لە هاووڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە".

هەروەها رایگەیاند "ئەمە دوای ئەوە دێت کە پێشتر هاووڵاتییان ئاگادار کرابوونەتەوە کە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا."

راشیگەیاند "ئێستا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران دەکەن".

وەزارەتی كارەبا داواشی لە هاووڵاتییان كرد بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.

لە كۆتاییدا وەزارەتی كارەبا ستایشی هاوکاری بەردەوامی هاووڵاتییانی كرد و پشوودرێژییانی بەرز نرخاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.