Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: دەمانەوێت ڕێکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام و درێژخایەن بێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت) پێشوازیی لە چاشوا هاریسۆن هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پەیوەندیی مێژوویی و بەهێزی نێوان گەلی كورد و ئەمریكا، باسیان لە دوا پەرەسەندنەكانی هەناردەكردنەوەی نەوت و بابەتی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی نەوت کرد.

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا خۆشحاڵیی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر بەو هەنگاوانەی بۆ پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت نراوە. جەختیشی کردەوە کە دەیانەوێت ئەم ڕێکكەوتنە سێ لایەنە بەردەوام و درێژخایەن بێت و چارەسەری ئاستەنگ و هەموو ئەو گرفت و کێشانەش بکرێت کە دێتە بەردەمی ڕێکكەوتنەکە.

ئاماژەی بەوەش دا كە بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بابەتێكی ستراتیژیی و گرنگە لەلای ئیدارەی ئەمەریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد بۆ پابەندبوونیان بە رێكەوتنی سێ لایەنە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.