Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 18:13

زیاتر لە 281 ملیۆن دینار بۆ قیرتاوكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شار و شارۆچكەكان، گوژمەی زیاتر لە 281 ملیۆن دینار بۆ قیرتاوكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

ڕۆژی سێشەممە، 25ـی، تشرینی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: گوژمەی 281,600,000 دینار بۆ قیرتاوكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت، بەپێی هەر سێ فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییە و بەمەبەستی دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ خەرج دەكرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ قیرتاوكردن لە قۆناغەكانی حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم كە بەپێی پلانی شارەوانی كار لەسەر ئەو پڕۆژانەی قیرتاوكردنە جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاند: جگە لە دروستكردنی شەقامی نوێ لە شار و شارۆچكەكان، هاوكات نۆژەنكردنەوە و دووبارە ڕێكخستنەوەی شەقامەكان یەكێكی دیكەیە لە پلانی كاری شارەوانییەكان بەمەبەستی ئاسانكاریی هاتوچۆ و ڕێگریكردن لە تێكچوونی شەقامەكانی شار و پەرەپێدانیان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.