Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 18:13

پیسبوونی هەوا و بڵاو بوونەوەی پەتا لە تاران و چەند پارێزگای دیکەی ئێران دەوامی فەرمانگەکانی پەک خست

کوردستان TV
100%


میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی پیسبوونی هەوا و بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلوەنزا، لیژنەی فریاگوزاریی پیسبوونی هەوا بڕیاری داوە دەوامی خوێندنگە و زانکۆکان لە چەندین پارێزگا ڕابگرێت یان بیکاتە ئۆنلاین.

بەگوێرەی بڕیارەکە، لە پارێزگای تاران (جگە لە شاری فیروزکوه)، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە خوێندنی قوتابخانە و زانکۆکان بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت. هەروەها بانکەکان بە شێوەی ئێشکگر دەبن و فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکانیش بە ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرەکانیان دەتوانن لە ماڵەوە کارەکانیان ڕایی بکەن.

هاوکات، لە هەریەک لە پارێزگاکانی یەزد، ورمێ، سیستان و بەلووچستان و ئەلبورز، دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان کراوەتە ئۆنلاین و لە پارێزگای قەزوێنیش قوتابخانەکان بە تەواوی داخراون.

هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارانە بۆ تەشەنەسەندنی ئەنفلوەنزا و پیسبوونی مەترسیداری هەوا دەگەڕێتەوە.

پێشتریش دەزگای کەشناسیی ئێران هۆشداریی توندی دابوو و دۆخی هەوای زۆربەی شارەکانی بە "ناتەندروست" یان "زۆر ناتەندروست" بۆ هاووڵاتییان وەسف کردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.