Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 12:12

مارک ساڤایا: چاودێری پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەکەین و ڕێگە بە دەستتێوەردانی دەرەکی نادەین

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان کۆ دەبێتەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکات و ڕێگە بە هیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی نادات.

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەدا: "چاوەڕێی ئەوەم کە بەم نزیکانە سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکان کۆببمەوە".

هەروەها گوتی: "عێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتوودا ئەم پێشکەوتنە بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا، بە وردی چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەکەین".

جەختیشی لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا کردەوە و ڕایگەیاند: "با ڕوون بێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی لە شێوەدانی حکوومەتی نوێی عێراق قبووڵ ناکات و ڕێگەی پێ نادات".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.