Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 15:34

پۆلیسی بەریتانیا تۆڕێكی سپیکردنەوەی پارە ئاشکرا دەکات کە بۆ رووسیا کاردەکات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی بەریتانیا ئه‌مرۆ هەینی تۆڕێکی سپیکردنەوەی پارەی چەند ملیار دۆلاری ئاشکرا کرد کە لە سەرانسەری بەریتانیا کاردەکات و بانکێکی لە قیرغیزستان هه‌یه‌ كه‌ بۆ یارمەتیدانی رووسیا و خۆدزینەوە لە سزاکانی ڕۆژئاوا و دابینکردنی دارایی شەڕی ئۆکراینا كارده‌كات.

تۆڕەکە سەدان کرێکاری گەیاندنی لە 28 شاری بەریتانیا بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی پارە به‌شێوه‌ی نایاسایی، بە شێوەیەکی سەرەکی لە تاوانەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەکی ئاگرین پاره‌یان كۆكردووه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، ئاژانسی نیشتیمانیی تاوانەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەو پارانە بەخێرایی گۆڕدراون بۆ دراوی دیجیتاڵی و گواستراونەتەوە بۆ دراوی دیجیتاڵی تر له‌ چوارچێوه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا كاره‌كان كراون.

ئاژانسی نیشتیمانیی تاوانەکانی بەریتانیا ده‌شڵێت: لەچوارچێوەی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ زانیاریی و هه‌واڵگریی خۆیاندا سەبارەت بە دوایین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی سەرکردایەتی بەریتانیا بۆ ئاشکراکردنی ئەو تۆڕانە هه‌وڵه‌كانیان ئه‌نجامی هه‌بووه‌.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەوڵە نێودەوڵەتییە تا ئێستا بووەتە هۆی دەستگیرکردنی 128 کەس و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 25 ملیۆن پاوەند (32.7 ملیۆن دۆلار) لە دراوی نەختینەیی و دراوی دیجیتاڵی لە بەریتانیا.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 45 کەسی دیکە دەستگیرکراون کە گومانی سپیکردنەوەی پارەیان لێكراوه‌، هەروەها دەست بەسەر 5.1 ملیۆن پاوەنددا گیراوە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئەم تۆڕانە پارەیان بۆ گروپە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان سپی كردووه‌ته‌وه‌ کە بەشدارن لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەکی ئاگرین.

پۆلیسی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه‌:  به‌ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و تۆڕانه‌ بۆ رووسیا كاریان كردووه‌ تا پاره‌داری بكه‌ن له‌ به‌رده‌وام بوونی له‌ جه‌نگی ئۆكراینا .

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆربەی چالاکییە نایاساییه‌كان لە بەریتانیا پشتیان بە کرێکارانی گەیاندن بەستووە کە بەناو وڵاتدا دەگەڕێن و کیسی پارەی کاش کۆدەکەنەوە کە بە پارەی دراوی کریپتۆ دەیگۆڕنه‌وه‌، هەندێکجار لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی رێگاوبانەکان ئه‌و كاره‌ ده‌كرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.