ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا ئەلیەوم (Russia Today)بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئه‌مرۆ هه‌ینی رایگەیاندووه، 33 درۆنی ئۆکراینایان لە رۆژئاوای وڵات خستووه‌ته خوارەوە .
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا له ئه‌پی تێلیگرامدا هاتووە: "هێزه‌كانی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا تووانیویانە 33 درۆنی ئۆکراینی لە پارێزگاکانی باشووری رۆژئاوای وڵات بخەنە خوارەوە".
له راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوه، "هێزەکانی ئۆکراینا بەردەوامن لەسەر به ئامانجگرتنی ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای ڕووسیا بە درۆن و مووشەک بە شێوەیەکی هه‌ره‌مه‌كی ڕۆژانە".
ئه‌وه‌ش هاتووه: کە سوپای رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەویکردن لەسەر هەموو میحوەرەکانی شه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.