بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بهبۆنهی 20 ساڵهی تهمهنی پر له خزمهتی رۆژنامهی ههولێر پرۆزبایی له ستافی رۆژنامهكه دهكات كه ئهمه دهقهكهیهتی ...
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)
بەبۆنەی (20)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن.
ڕۆژنامەی هەولـــێر، ڕۆڵ و جێدەستی دیارە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەروەها توانیویەتی لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆی و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرپرسانە و پیشەگەرانە، مامەڵە لەگەڵ کێشە و رووداوەکان بکات و رەچاوی بەرژەوەندییە باڵاکان و پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێم بکات.
لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی زیاتری خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رۆژنامەی هەولـــێر دووپات دەکەینەوە و هیوادارین وەکو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاریی هاووڵاتیاندا بن.
هەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.