كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، ژمارەی سكاڵاكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن گەیشتنە سەرووی 800 سكاڵا.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ژمارەی سكاڵاكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتنە سەرووی 800 سكاڵا.
دوێنێ چوارشەممە جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆن رایگەیاندبوو: تا ئێوارەی رۆژ پێنجشەممە سكاڵاكان وەردەگرین.
كۆمیسۆن لە رۆژی سێشەممە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن، دەرگەی تۆماركردنی سكاڵاكانی كردبووەوە، لە رۆژی یەكەمدا 80 سكاڵا تۆمار كرابوون، دوێنێ چوارشەممەش سكاڵاكان گەیشتبوونە 130 سكاڵا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.