Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 08:05

لە شەقامێكی هەولێر خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل زیاد كرا

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لە شەقامێكی دیاریكراوی شاری هەولێر خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەرزكرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایگەیاند: ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە خێرایی ڕێگا پێدارو لە شەقامی لاوان بەرز کرایەوە.

راشیگەیاند: خێرایی لێخوڕین لەو شەقامە لە 60کم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80کم لە کاتژمێرێکدا بەرز كراوەتەوە .

بەرێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 6ی ئێوارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.