Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 07:58

فازڵ میرانی: ڕۆژنامەی هەولێر ئەرشیفێکی گرنگی ڕووداوەکانی ٢٠ ساڵی ڕابردووی وڵاتە

کوردستان TV
100%


 بەرپرسی دەستەی کارگێڕایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (هەولێر)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و تەواوی ستافی ڕۆژنامەکە کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "ڕۆژنامەی هەولێر بە کاروانێکی دوورودرێژدا تێپەڕیوە و خزمەتێکی زۆری بە بواری ڕۆژنامەنووسی، پاراستنی زمان و کەلتووری کوردی و پرسەکانی ئافرەتان و گەنجان و پێکەوەژیان لە کوردستان کردووە، هاوکات پەیوەندییەکی ئۆرگانیی لەگەڵ خوێنەراندا دروست کردووە".

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "ڕۆژنامەی هەولێر هەمیشە وەک میدیایەکی بەرپرس ڕۆڵی لە داکۆکیکردن لە دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا هەبووە و بووەتە کۆکەرەوەی قەڵەمە جیاوازەکان، بەمەش بووەتە ئەرشیفێکی گرنگی ڕووداوەکانی 20 ساڵی ڕابردووی وڵات".

فازڵ میرانی، لە کۆتایی پەیامەکەیدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەوەی زۆرجار لە ڕێگەی ئەو ڕۆژنامەیەوە بۆچوونەکانی بە خوێنەران گەیاندووە، هیوای گەشەکردن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ ستافی ڕۆژنامەکە خواستووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.