پاپا لیۆ چواردەهەم له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌یدا رەخنەی تووندی لە سیاسەته‌كانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا گرت بەرامبەر بە کۆچبەران و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای به بێڕێزیكردن به كۆچبه‌ران ناوبرد.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاپا لیۆی چوارده‌هه‌م لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە کاستێل گاندۆڵفۆی نزیک رۆما بە رۆژنامەنووسانی راگه‌یاند: دەبێت ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی مرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی كۆچبه‌ردا بكرێت له ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە دیاری بکات کێ دەچێتە ژوورەوە و کەی و چۆن ده‌رده‌چێت، به‌ڵام له‌سنووری رێز‌و شكۆمه‌ندی مرۆڤانه‌وه."
پاپا ئه‌وه‌شی گوت: کەسانێک هەن وه‌كو كۆچبه‌ر له ئه‌مه‌ریكان ژیانێکی باشیان بەسەر بردووە، زۆربەیان ماوەی 10 و 15 و 20 ساڵە له‌و وڵاته‌ن و ناكرێت به‌و شێوازه بێڕێزییه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پاپا داواشی له هاووڵاتییانی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكا کرد گوێ لە پەیامی کۆنفرانسی رۆحانییە کاسۆلیکییەکانی ئەمه‌ریکا بگرن، تا مرۆڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران و رووداوه‌كان بكه‌ن.
جێی باسه، پاپا لیۆ چواردەهەم کە لە شیکاگۆ لەدایکبووە، لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە به فه‌رمی بووه‌ته پاپای ڤاتیكان و یه‌كه‌م جاره به‌و تووندییه ره‌خنه له دۆناڵد تره‌مپ بگرێت له‌سه‌ر دۆخی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.