Erbil 31°C شەممە 26 ئەیلوول 00:43

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا هەڵبژاردەی بچووكترین دەوڵەت لە جیهاندا گەیشتە مۆندیال

کوردستان TV
100%

هەڵبژاردەی كۆراساو بۆ یەكەمجار لە مێژوودا خۆی گەیاندە یارییەكانی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە لە ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردەی كۆراساو بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێو یاریگەی وڵاتەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی جامایكا بەبێ گۆڵ یەكسان بوو، بەم ئەنجامەش بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ هاتە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكان و بەفەرمی سەركەوتنی بۆ یارییەكانی مۆندیال مسۆگەر كرد.

كۆراساو دوورگەیەكەی بچووكە و دەكەوێتە نێو دەریاچەی كاریبی لە باكوری ڤەنزوێلا، دەبێتە هەڵبژاردەی بچووكترین دەوڵەت لە مێژوودا لە رووی دانیشتووانەوە بگاتە یارییەكانی مۆندیال كە دانیشتووانەكەی تەنیا 151 هەزار كەسە، رووبەرەكەی تەنیا 444 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

لە رابردوودا ئایسلەندا خاوەن بچووكترین هەڵبژاردەبوو لە مێژوودا بگاتە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا كە دانیشتووانەكەی تەنیا 350 هەزار كەس بوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.