ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، حكوومه‌تی ئەمه‌ریکا و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ رەزامەندی نیشاندا کە بە بەھای 105 ملیۆن دۆلار ده‌یان چەکی جه‌نگیی گرانبه‌ها بە ئۆکراینا بفرۆشێت.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ورد رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەکی جه‌نگیی بە بەھای 105 ملیۆن دۆلار بە ئۆکراینا.
راشیگەیاندووە، ئەو چەكه جه‌نگییانه‌ی كە بڕیاری لێ دراوه بە ئۆکراینا بفرۆشرێن، پەیوەندداره بە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ دوای ئه‌وه دێت كه وڵاتی فه‌ره‌نساش له هه‌فته‌ی رابردوودا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا واژۆ كرد به پێدانی نزیكه‌ی 100 فرۆكه‌ی جه‌نگی به‌شێوه‌ی قه‌رزی دوورمه‌ودا به ئۆكراینا له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا.
دابینكردنی فرۆكه و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی بۆ ئۆكراینا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا دوای ئه‌وه دێت كه بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی بتوانن پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ل رووسیا بێننه كایه‌وه و جه‌نگی ئۆكراینا بوه‌ستێنن، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین هه‌وڵی جددی خودی دۆناڵد تره‌مپ و وڵاتانی ئه‌وروپا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.