پاڵەوانێكی كوردی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پاڵەوانیەتی هونەرە جەنگییەكانی جیهان لە وڵاتی تایلەند سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد.
محەمەد ساڵح یاریزانی هونەرە جەنگییەکان (MMA)ـە و دانیشتووی سۆرانە، بە پاڵپشتی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، ماوەی دوو مانگە لە وڵاتی تایلەند سەرقاڵی مەشق و راهێنانە.
شەوی رابردوو محەمەد ساڵح یارییەکی لە پاڵەوانیەتی هونەرە جەنگییەكانی جیهان لەگەڵ یاریزانێکی بەناوبانگی ڕووسی ئەنجام دا، توانی سەربکەوێت و ببێتە براوەی یارییەکە.
پێش ئەنجامدانی یارییەکەش، کوچە و کۆڵانەکانی تایلەند ببوونە وێنەی پاڵەوانە كوردەكە بە ئاڵای کوردستانەوە.
محەمەد سالح لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند "بەڵێن بێت بە ئەنجامێکی زۆر باش بگەرێمەوە کوردستان".
محەمەد هەروەها سوپاسی خەڵکی کوردستان بە گشتی و سۆران بە تایبەتی كرد کە هەردەم پاڵپشت و هاوکاری بوونە.
لە كۆتاییدا محەمەد گوتیی "ئەگەر نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی نەبووایە، ئەگەر هەبوو ئەم محەمەدەی ئێستا نەبام، پاڵپشتی نووسینگەی بەڕێزیان وای کرد زیاتر خۆم ماندوو بکەم".
سۆران/ لێزان ژیار



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.