بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە دەستی كرد بە پێدانی تابلۆی بە ئامێرە بیناسازییەكان.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەستا بە چاپکردنی یەکەم تابلۆی ئامێری بیناسازی بۆ جۆری حەفارە بچووک.
راشیگەیاند: هەر شۆفێرێك خواستی وەرگرتنی تابلۆی ئامێری بیناسازی بە ژمارە هەڵەبجەی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بکات.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتی پێدانی تابلۆكە، پێویستە ئامێرەکان مەرجی تۆمارکردنیان تیدابێت بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.