Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 14:11

نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ کرد.

لە کۆبوونه‌وه‌یەکدا، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرنگیی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە گەرەنتیکردنی سەقامگیریی یاسایی و سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی وڵات کرده‌وه‌.

لای خۆیەوە، دادوەر فایەق زێدان داکۆکیی له‌ بەردەوامیی دەسەڵاتی دادوەری لە کارکردن بە بێلایەنی و سەربەخۆیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی کردەوە.

سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.