Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 15:54

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک، لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.